سەردێڕ:

بایدن لەبارەی ئیسرائیل و غەززەوە چۆن گاڵتەی لەگەڵ رۆژنامەنووساندا کرد؟

فۆتۆ: 
2021-05-19

13972 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی نوێی فۆرد وەکو تاقیکردنەوەیەکدا لە ویلایەتی میشیگان پرسیاری ئیسرائیلی لێکرا و پێی راگەیاندن، بە مەرج وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە.


 میدیاکان بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئۆتۆمبێلی نوێی فۆردی کارەبایی لە ویلایەتی میشیگانی تاقیکردەوە و لەو کاتەدا رۆژنامەنووسێك پرسیاری ئیسرائیلی لێکرد، بایدن لەوەڵامدا ئاماژەی بە رۆژنامەنووسەکەی وت، بەمەرجی چوونە بەردەم ئۆتۆمبێلەکەی و رۆیشتن بەرەو رووی وەڵامی ئەو پرسیارەدەداتەوە.

دواتر بایدن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کە ئەو گاڵتەیان لەگەڵدا دەکات.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، بایدن بەر لە رۆیشتنی دەڵێت، ''ئامادەین؟'' و بە شێوەیەکی کتوپڕ پێی بە سکرێتەری بانزینی ئۆتۆمبێلەکەدا دەنێت و دەڕوات.

سەرۆکی ئەمریکا لە ئێستادا بەهۆی گرژیەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل دووچاری فشاربووەتەوە و پارتی دیموکراتەکان بەسەر دووبەرەدا دابەشبوون و دەیانەوێت بایدن کۆتایی بەو گرژییە بهێنێت.