سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی لوبنان وڵاتانی کەنداو توڕەدەکات

فۆتۆ: 
2021-05-19

2481 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان لێدوانی شەربل وەهبە، وەزیری دەرەوەی لوبنانیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، وڵاتە خۆشەویست و هاوڕێ براکانمان لە کەنداودا، رێکخراوی داعشیان هێنایە موسڵ و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی تری سوریا و عێراقیان داگیرکرد.


شەربل وەهبە، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، وڵاتانی کەنداو ئاسانکارییان بۆ هێنانی رێکخراوی داعش کرد بێنە خاکی عێراقەوە.

هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە، وڵاتانی کەنداو پشتگیری بزوتنەوەی ئیسلامی دەکەن نەك ئەو.

هاوکات، ئەو لێدوانەی دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و نزیکەی ٢٠٠ تویتی لەسەر کرا.

لەبەرامبەردا، سەرۆکایەتی لوبنان لەراگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو، لێدوانەکەی شەربل بۆچوونی خۆیەتی و دوورە لە هەڵوێستی دەوڵەت و سەرۆکی ئەو وڵاتە.

باسی لەوەشکردووە، ''سەرۆک عەون سورە لەسەر رەتکردنەوەی ناشیرینکردنی وڵاتانی دەستەخوشك و براکانمان بەگشتی و سعودیەی عەرەبی و وڵاتانی کەنداو بەتایبەتی''.

لەلای خۆشیەوە، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لەراگەیەنراوێکدا بانگهێشتی باڵیۆزی لوبنانی کرد لەسەر لیدوانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و یاداشتێکی توندئامێزی ئاراستەدەکات.