سەردێڕ:

میدیاکانی تورکیا: رکابەرێکی بەهێز بۆ ئەردۆغان پەیدابوو

فۆتۆ: 
2021-05-18

16302 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، موحەرەم ئێنجە، گەورە رکابەری ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، پارتێکی نوێی بەناوی پارتی نیشتیمان پێکهێنا و حکومەتی ئێستای بە تاڵانی وڵاتەکە تۆمەتبارکرد و بانگەشەی گۆڕانی تورکیا دەکات، میدیاکان بە رکابەرێکی گەورە و بەهێز ناوی دەبەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکان بڵاویانکردەوە، موحەڕەم ئێنجە، گەورە رکابەری ئەردۆغان پارتێکی نوێی پێکهێنا، ئاماژەیان بەوەشداوە، ئێنجە، رکابەرێکی سەرسەختی ئەردۆغان بوو لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨دا، بەو پێیەی زیاتر لە ٣٠٪ی دەنگەکانی تورکیای هێنابوو.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، توانیویەتی پشتگیری تەواو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیا کۆبکاتەوە و بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ کەمال کلێچێدار ئۆغڵۆ، لەکابەرایەتی کشایەوە و ئەو پارتەی جێهشتووە.

باسیان لەوەشکردووە، لەساڵی ٢٠٢٠دا بەرنامەیەکی بەناوی جوڵەی نیشتیمان لە هەزار رۆژدا راگەیاندووە، ئاشکراشیانکردووە، ئەرۆدغانی، بە تاڵانکردنی دەوڵەت تۆمەتبارکردووە و بانگەشەی گۆڕینی تورکیای دەکات.

ئێنجە بە میدیاکانی راگەیاندووە، ''ناتوانرێت پشت بە دەسەڵاتی ئێستا ببەسرێت بۆ خستنەڕووی یەك چارەسەر بۆ کێشەکانی وڵات."

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی دابەزینی نرخی لیرەی تورکی و بەرزبوونەوەی بێکاری لە تورکیادا، ئەردۆغان، پشتیوانی جەماوەری زۆری لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ لەدەستدا.