سەردێڕ:

بایدن: پشتیوانیی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەکەم

فۆتۆ: 
2021-05-18

1177 جار خوێندراوەتەوە

شەڕ و ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەچێتە هەفتەی دووەمەوە و سەرۆکی ئەمریکاش داوای ئەگەربەست دەکات.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پشتیوانی خۆی بۆ ئاگربەست دەربڕی و داوای کرد کۆتایی بەو شەڕە بهێنرێت.

بەگوێرەی کۆشکی سپی، بایدن داوای لە ئیسرائیلیش کردووە، کە پاراستنی خەڵکی بێتاوانی مەدەنی لەنێو ئەو ململانێیەدا مسۆگەر بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو ناتانیاهۆ دووبارەی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی پێگەکانی حەماس و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو بزووتنەوەیە لە فەڵەستین.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی شەڕەکەوە نزیکەی ٤٠ هەزار فەلەستینی ئاوارەبوون و نزیکەی دوو هەزار ٥٠٠ کەسی دیکەش بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بێ ماڵ بوون و ماڵەکانیان خاپوور بووە. ئەوە جگە لە کوژرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس.