دەسەڵاتدارانی ویلایەتی گوجاراتی هندستان رایانگەیاند، بەهۆی زریان و باوبۆرانی بەهێزی 'تاوکتا'وە، نزیکەی ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٠ هەزار کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.
زریان و باوبۆرانی 'تاوکتا' کەناراوی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە؛ ویلایەتەکانی کێرالا، کاراناتاکا، گوا و ماهاراشترای گرتۆتەوە و لە ئاکامیشدا، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٠ هەزار کەسیش لەلایەن دەسەڵاتدرانی ئەو ویلایەتەوە بۆ شوێنی سەلامەت و دوور لەمەترسی گواستراونەتەوە.
لەبارەی زریانەکەشەوە، سکرتێری سەرچاوەکانی ویلایەتی گوجاراتی رایگەیاند، لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا، ئەمە یەکەم زریانی بەهێزە کە ویلایەتەکی گرتبێتەوە، کە لەساڵی ١٩٩٨دا زریانێکی بەهێز ویلایەتی کاندلای گرتەوە و زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
