چاوگێکی عێراقی رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی عێراق بەنیازن "کەسە پسپۆڕەکانیان" بەمەبەستی یارمەتیدانی فەلەستینییەکان رەوانەی غەززە بکەن بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئیسرائیل.
ماڵپەڕی ئاڕ تی روسی لە زاری چاوگێکی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، گروپە چەکدارەکانی کەبە "گروپە شیعەکان" ناسراون لەپەیوەندیدان لەگەڵ حەماس و زحبوڵای لوبنانی بۆ هەمانهەنگی کردن بەمەبەستی رەوانەکردنی چەند پسپۆڕێکی جەنگ و راههێنەر بە ئامانجی یارمەتیدانی غەززە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ناردنی چەکدار بۆ بەشداریکردن لە خودی شەڕەکەدا هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام هەندێک لە گروپە چەکدارەکان کەلە سوریا ئامادەییان هەیە لە ئامادەباشیدان.
لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەکرام کەعبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نوجەبا لە عێراق رایگەیاند، دەستی بەریگریکارانی عێراق دەچنە ناو قوڵاییەکانی فەلەستین و ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکاری کردنی "بەرگری" فەلەستینی دەربڕی.