لە ئەنجامی پاڵەپەستۆی زۆر لەسەر پلیەکانەی دانیشتن، لە کنیستێکی یەهودییەکان لە کۆمەڵگەی جولەکەنشینی "زیف" لە نزیک شاری ئورشەلیم (قودس)؛ پلیکانەیەکی شوێنی دانیشتن دەڕووخێت و بەوهۆیەشەوە ٦٠ کەس بریندار دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی یەهودییەکان لە کۆمەڵگەی جولەکەنشینی 'زیف' لە شاری ئورشەلیم (قودس)، بەهۆی قەرەباڵغی و ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پەیڕەوکەرانی یەهوودییەکانەوە، ٦٠ کەس برینداربوون، کە ١٠ کەسیان بارودۆخییان ناجێگیرە.
رۆژی ٣٠ی مانگی نیسانی رابردووش، لەبۆنەیەکی ئایینی جولەکەدا لەسەر چیای میرونی باشوری ئیسرائیل، لە ئاکامی قەرەباڵغییەوە، ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.