سەردێڕ:

بەهۆی کۆرۆناوە؛ ئەم وڵاتە سنورەکانی تاوەکو ناوەڕاستی ٢٠٢٢ داخست

فۆتۆ: 
2021-05-16

85369 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی ئوسترالیا بڕیاریانداوە تەواوی سنورەکایان بەرووی جیهاندا تاوەکو ئازاری ٢٠٢٢ بە دابخەن و هەموو جۆرە فشارێکی نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی رەتدەکەنەوە.


میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، ئوستراڵیا تەواوی سنورەکانی بەڕووی جیهاندا داخست، ئاماژەیان بەوەشداوە، سنورەکانی تاوەکو ئازاری ٢٠٢٢ بەڕووی هاوڵاتیانی بیانی دادەخات و تەنیا رێگە بەژمارەیەکی کەم لە شاندە نێودەوڵەتیەکان و هاوڵاتیانی لە دەرەوە دەدات بچنە وڵاتەکەوە.

هاوکات، وەزیری خەزێنەی ئوسترالیا بە میدیاکانی راگەیاندووە، داخستنی سنورەکان خزمەتێکی زۆری بە وڵاتەکەی گەیاندووە.

وڵاتی ئوستراڵیا لەگەڵ داخستنی سنورەکاندا قەدەغەی هاتوچۆشی سەپاندووە و شارەزایان رێکارەکانی ئەو وڵاتە بەباشترین دادەنێن بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهاندا تاوەکو ئیستا تەنیا ٢٩ هەزار و ٧٠٠ کەس توشی ڤایرۆسەکەبوون و ٩١٠ی تریش گیانیانلەدەستداوە، لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس دەبێت.