سەردێڕ:

لەسەر گرژییەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین فەیسبوک هاتە دەنگ

فۆتۆ: 
2021-05-16

15473 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەیسبوک لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی و فەڵەستینی لەبارەی دانانی سنورێک بۆ بڵاوکردنەوەی وتاری رقلێبونەوە لەیەکتر لەسەر رووی پەڕە و هەژمارەکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە.


ماڵپەڕی پۆڵەتیکۆی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هەندێک لەبەرپرسە باڵاکانی وەک نیک کلیگ و گۆێڵ کاپلان لەلایەن گروپی فشاری فەیسبوکەوە پەیونەدیان پێوەکردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و هەڕەشەی توند لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە.

هاوکات، بۆ هەمان مەبەست لە رێگەی تیکۆتکەوە و بە ڤیدیۆ پەیوەندی کراوە بە بینی غانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل.

بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکانی فەیسبوک خۆی هەفتەی داهاتوو نیک کلیگ و گۆێڵ کاپلان چاویان بە بەرپرسانی فەلەستینی دەکەوێت.

لەکاتێکدا پەیج و ئەکاونتەکانی فەیسبووک پڕکراون بە گوتار و ئەو پۆستانەی رق و هاندان بۆ توندوتیژی،  ئاندی ستون وتەبێژی فەیسبوک رایگەیاند، "وەک رێگرییەک لە بڵاوکردنەوەی توندوتیژی، کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەسەر ئەوەی خزمەتگوزارییەکانمان هیچ توندوتیژییەک بۆ کۆمەڵگەکانمان بڵاو نەکاتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، ماڵپەڕ و کۆمپانیای فەیسبوک کاردەکەن لەسەر "سڕینەوەی ناوەرۆک"ی هەر بڵاوکراوەیەک سنوری سیاسەتی بڵاوکردنەوەکانیان تێپەڕێنێت.