سەردێڕ:

بەهۆی ڤاکسینەوە؛ رێژەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئیتاڵیا ٩٥% دابەزیوە

فۆتۆ: 
2021-05-16

1156 جار خوێندراوەتەوە

لە ئیتاڵیا بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆناوە توشبوون بەو ڤایرۆسە لە هەموو تەمەنەکاندا بە رێژەی ٨٠% و گیان لەدەستدان بە رێژەی ٩٥% دابەزیوە.


تویژینەوەکە لەلایەن پەیمانگای نیشتیمانی بۆ تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیاوە ئامادەکراوە و پاش پێنج هەفتە لە دابەشکردن و وەرگرتنی ڤاکسینەکانەکانی فایزەر و مۆدێرنا و ئیسترازینیکا دێت.

زانایان لە ئیتاڵیا لە یەکەم رۆژی پێدانی ڤاکسینەوە لە ٢٧ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ تا ٣ی ئایاری ٢٠٢١ دەستیانکردووە بە کۆکردنەوەی زانیاریەکان و بەگوێرەی توێژینەوەکە پاش دوو هەفتە لە پێدانی ڤاکسین رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا و داخڵکردنی توشبووان لە نەخۆشخانە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

پەیمانگای نیشتیمانی ئیتاڵیش بۆ تەندروستی بڵاویکردەوە، "پاش ٣٥ رۆژ لە وەرگرتنی یەکەم ژەمی ڤاکسین، رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا ٨٠% دابەزی و کەیسی داخڵکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان بە رێژەی ٩٠% و گیان لەدەستدان بە رێژەی ٩٥% لە نێو ژن و پیاوان بە جیاوازی تەمەنیانەوە دابەزی".

لە ئیتاڵیا، نزیکەی هەشت ملیۆن و ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی، کە ٤١%ی رێژەی دانیشتوان پێکدەهێنن دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە و ١٠ ملیۆن هاوڵاتیش ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.