سەردێڕ:

ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیەکانی دەکات بەنزین نەخەنە عەلاگەوە

فۆتۆ: 
2021-05-16

4087 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هێرشیکی ئەلکترۆنی کرایە سەر بەشێک لە بۆریە نەوتەکانی ئەمریکا، باس و خواسی کەمهێنانی بەنزین لە ئەمریکادا بووە جێی مشتومڕی هاوڵاتیان و حکومەتی ئەو وڵاتە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیەکانی کە بەنزین لە عەلاگەدا هەڵنەگرن.


لە تویتێکدا دەستەی سەلامەتی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی سەر بە حکومەتی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان کە بەنزین نەخەنە عەلاگەوە.

No description available.

لە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەک کە تیایدا کەسێک عەلاگەی پڕ بەنزینی لە پشتی ئۆتۆمبێلەکەیدا هەڵگرتووە، هەرچەندە وێنەکە هی ساڵی ٢٠١٩ بوو، بەڵام ئەوە دەستەی سەلامەتی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی نەوەستاند لەوەی هۆشداری بدەنە هاوڵاتیان و ئەوەشیان خستەڕوو کە لە کاتی هەڵگرتنی بەنزیندا دەبێت تەنها دەبە و بەرمیلێک بەکاربێت کە بۆ هەڵگرتنی بەنزین و گازۆیل گونجاوە و رێگەی پێدراوە.