هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەسین پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا، پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی فەڵەستین نیشاندەدات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە تویتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئیدانەی هێرشەکانی سەر گەلی فەڵەستینی ستەملێکراو دەکەم."
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشتیوانی و خۆم بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و گەلی فەڵەستینی ستەملێکراو بە تایبەتی رادەگەیەنم، کە روبەڕوی ستەم دەبنەوە."
گرژییەکانی ئەم جارەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر چەند خانوویەکی گەڕەکی شێخ جەڕاح دەستیان پێکردووەتەوە و بەگوێرەی ئامارەکانیش، تا ئێستا ١٤٠ فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٩٥٠ کەسیش بریندارن.
هەر ئەمڕۆ، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا باڵەخانەی 'جەلا تاوەر'ی ١٣ نهۆمی خاپوربوو، کە نوسینگەی رۆژنامەنووسانی بیانیی و هەریەکە لە تەلەفزیۆنی جەزیرەی قەتەری و پێگەی ئەسۆشییەیتد پرێسی ئەمریکیی تێدایە و دەکەوێتە کەرتی غەززەوە.