فۆتۆ:
2021-05-15
1313 جار خوێندراوەتەوە
میدیای فەرمی چین بڵاویکردەوە، بەهۆی زریان و تسۆنامییەکی بەهێزەوە ١٠ کەس لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی میدیای فەرمی چین، تسۆنامییەکە سەرەتا شاری وهان و چوار شارۆچکەی دیکەی بە پارێزگای جیانگسوی گرتووەتەوە، لەئاکامیشدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات، تسۆنامییەکە بە گوڕی ٨٦ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا و زیانێکی زۆری بە باڵەخانە و کارگەکان و وێستگەکانی بەرهەمهێانی کارەبا (کارەبای ٢٦ هەزار و ٦٠٠ ماڵی لە وهان پچڕاندووە)، ٢٧ خانوو بە تەواوی خاپوربوون، ١٣٠ خانووی دیکە زیانیان بەرکەوتوە و زیانی بە چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریش گەیاندووە.

تسۆنامی؛ كۆمەڵێک شەپۆلی بەرز و بەهێزە كە لە قوڵایی زەریا گەورەكانەوە هەڵدەكاتە سەر وشكانیەکان و رووداوی جۆراوجۆر و لە چەندین حاڵەتیشدا نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە، شارەزایانیش هۆكاری دروستبوونی تسۆنامی لە زۆرینەی کاتدا دەگێڕنەوە بۆ بوومەلەرزە و تەقینەوە سروشتی و دەستكردەكان.