سەردێڕ:

لە شارى ووهانى چین حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-15

7091 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسى هەواڵى شینخواى چینی بڵاویکردەوە لە شارى ووهان و ​چیانگسۆی ئەو وڵاتە بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢١٨ کەسی دیکە برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆى زریانەکەوە ٢٧ خانو بە تەواوى رووخاون و زیان بەر ١٣٠ باڵەخانەش کەوتووە.

شارى ووهان دەکەوێتە هەرێمى هوبى لە رۆژهەڵاتى چین، لە کۆتایی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ بۆیەکەمجار پەتای کۆرۆنا لەو شارە سەری هەڵداو و بڵاوبووەوە و بەو هۆیەشەوە بەتەواوی شارەکە کەرەنتینەکرا و بەڕووی دەرەوەدا داخرا، دواتریش لەماوەی کەمتر لە سێ مانگدا پەتاکە بە جیهاندا بڵاوبووەوە، بەمەش شارەکە بە سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهاندا دادەنرێت.