سەردێڕ:

ئیڤانکا ترەمپ بەشێوەیەکی نامۆ دەردەکەوێت

فۆتۆ: 
2021-05-14

94679 جار خوێندراوەتەوە

وێنەیەکی نوێی ئیڤانکا ترەمپی کچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و جەرید کۆشنەری هاوسەری، لە نزیک خانووەکەی خۆیان لە ناوچەی میامی ئەمریکا بڵاوبووەوە.


ئیڤانکا و کوشنەر بەیەکەوە پیاسەدەکەن، لەنزیک کەناراوەکانی ئەو ناوچەیە و لەهەمان کاتدا، پۆلیسی نهێنی ئەمریکا لە دوورەوە پاسەوانییان دەکەن.

بەگوێرەی یاساکانی ئەمریکا، کاتێک سەرۆکی وڵات کۆشکی سپی جێدەهێڵێت پێویستە پاسەوانی نهێنی ئەمریکا چاودێری منداڵەکانی سەرۆک بکات کە تەمەنیان لە خواروو ٢٦ ساڵەوەیە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ داوای کرد تەمەنی ئەو چاودێریکردنە بۆ منداڵەکانی درێژبکرێتەوە.

ئیڤانکا تەمەنی ٣٩ ساڵە و دایکی سێ منداڵە، خودی ئیڤانکا و کوشنەری هاوسەریشی، لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتی ترەمپدا راوێژکاری باڵای ترەمپ بوون.

رۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ وەک ٤٥ەمین سەرۆکی ئەمریکا کۆشکی سپی جێهێشت، ئەمەش پاش ئەوە جۆبایدن بە بەدەستهێنانی دەنگی زۆرینەی ئەنجومەنی دەنگدانی ئەمریکا، توانی ببێتە ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا.

Romantic stroll! Ivanka Trump and Jared Kushner were seen walking along a Miami beach on Saturday, holding hands and smiling while enjoying the bright Florida sunshineRomantic stroll! Ivanka Trump and Jared Kushner were seen walking along a Miami beach on Saturday, holding hands and smiling while enjoying the bright Florida sunshine