سەردێڕ:

بە‌هۆی ئاڵۆزییەکانەوە؛ ٨٧ فەڵەستینی و حەوت ئیسرائیلی کوژراون

فۆتۆ: 
2021-05-13

1677 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی ئامارەکان لە بەردەوامی بۆردومانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینییەکان بۆ ٨٧ کەس بەرزبووەوە و حەوت کەسیش لە ئیسرائلییەکان کوژراون و نزیکەى ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.


وەزارەتی ناوخۆی فەڵەستین رایگەیاند، بە موشەک بارەگای دەزگای ئەمنی ناوخۆی شاری رەفحیان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.

لە راگەیەنراوێکدا گروپی چەکداری حەماس و رێکخراوە چەکدارییەکانی دیکەى فەڵەستین ئاماژەیان بەوەکردووە، ١٣٧ موشەکیان ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کردووە و بەو هۆیەشەوە حەوت ئیسرائیلی کوژراون.

هاوکات، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر کەرتی غەزە، دوو سەرکردەی باڵای بزوتنەوەی حەماس لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکاندا کوژراون.

بەگوێرەی زانیارییە هەواڵییەکان، سوپای ئیسرائیل تانک و زرێپۆشی بەرەو فەڵەستین جوڵاندووە و حکومەتى کاربەڕێکەرى ئەو وڵاتەش رایگەیاند، سوپاى زیاتر دەنێرنە کەرتى غەززە.