میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا بەمەبەستی هەندانی خەڵکی بۆ وەرگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەر کەسێك ڤاکسینەکە وەرگرێت ناوی دەچێتە تیر و پشکێکەوە بڕەکەی یەک ملیۆن دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ڤاکسینەکە وەرگرن و ببنە خاوەنی خەڵاتەکە پێویستە تەمەنیان سەرو ١٨ ساڵ بێت و دانیشتووی ئەو ویلایەتە بن.
مایك دیوین، حاکمی ویلایەتی ئۆهایۆ بە میدیکانی راگەیاندووە، رەخنەی زۆری لێدەگیرێت لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە و بەهەدەردانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهەدەردانی راستەقینە مردنە.
ئاشکراشیکردووە، ٢٦ی ئەم مانگە تیروپشکەکان رادەکێشرێن و ناوی براوەکە دەخرێتەڕوو، هەموو هەفتەیەك و بۆ ماوەی پێنج هەفتە بەردەوام دەبێت و هەر هەفتەی کەسێك برێك پارە دەباتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی زانیاریەکان تاوەکو ئێستا ٥٨%ی ئەمریکیەکان دۆزی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، ئەمریکا دەستکرد بە هەڵمەتی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئامانجی قەڵاچۆکردنی و رێگری لە تووشبوون و کەمکردنەوەی ژمارەی مردووان.