سەردێڕ:

لیرەی تورکی نزمترین ئاستی پێوانەیی نرخی تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2021-05-13

17682 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی هەڵئاوسان لە ئەمریکادا، لیرەی تورکی بەرێژەی ٨٪ بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و ئەمەش بە نزمترین ئاستی پێوانەیی بۆ ئەمساڵ دادەنرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، لیرەی تورکی بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئاماژە بەوەشدراوە، یەك دۆلاری ئەمریکی بە ٨ لیرە و نیو لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت و بە نزمترین بەهاش دادەنرێت لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، بەهۆی بڕیارێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندی وڵاتەکەی، لیرەی تورکی ١٧%ی بەهاکەی لەدەستدا.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردەوە بەهاى لیرەى تورکی زیاتر لە ١.٦% لە بەهاى خۆى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکی لەدەستداوە و لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ٧٧٨ لیرە و لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ ھەزار دینارە.