ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا بەشداری یارییەکی هۆکی سەر سەهۆڵی کرد و توانی هەشت گۆڵیش تۆمار بکات.
لەساڵیادی فیستیڤاڵی خولی شەوانەی هۆکی لە ڕووسیا کە لەشاری سۆشی کە دەکەوێتە سەر دەریای ڕەش بەڕێوەچوو ، ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا و سێرجی شۆیگۆی وەزیری بەرگری بەشداریان کرد.
پوتین لە یارییەکدا درێسی ژمارە 11 ی پۆشی و ژمارەیەک لە ئەفسانە مێژووییەکانی یاری هۆکیش بەشدارییان لە یاریەکەدا کرد کە گرنگترینیان پاڵەوانی پێشووی ئۆڵۆمپی فیاتیچسلاڤ ڤیتیسۆڤ بوو.
پوتین بەباشترین یاریزانی یاریەکە هەڵبژێردرا دوای ئەوەی توانی گۆڵکاری یاریەکە بێت بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ و تیپەکەشی بە ئەنجامی ١٣ گۆڵ بەرامبەر بە ٩ گۆڵ بردنەوەیان بەدەستهێنا.
پوتین لەوکاتەوەی سەرۆکی ڕوسیایە ساڵانە بەشداری چالاکییە وەرزشیەکان دەکات بەتایبەت جۆدۆ و مەلەوانی.