سەردێڕ:

لە دوو رووداوی جیاوازدا لە میسر حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-12

633 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئاکامی پێکدادانی پاسێک و ئۆتۆمبیێلێک لەسەر رێگای ناوچەی سوهاج- داری میسر، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ی دیکەش برینداربوون، هاوکات، لە روداوێکی ئاگرکەوتنەوەشدا لە نەخۆشخانەی سەدری شاری کەفر، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ نەخۆشی دیکەش برینداربوون.


لایەنی ئەمنیی ناوچەی سوهاج لەراگەیەندراوێکدا لەبارەی روداوی هاتوچۆکەوە باسی لەوەکردووە، رووداوەکە لەسەر رێگای بیابان بەرەو ناوچەی سوهج بووە و تیایدا، پێنج کەس لە ئاکامی روداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ١٦ی دیکەش برینداربوون.

لەدوای رووداوەکەی سوهاج، تەواوی پێداویستی پزیشکیی و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی شوێنی روداوەکە کردووە، هاوکات تەرمی مردووەکان و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لەلایەکی تریشەوە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەی سەدری شاری کفری میسر، دوو نەخۆش گیانیان لەدەستدا و ١٦ی دیکەش برینداربوون، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش هۆکاری ئاگرەکە بۆ شۆرتی کارەبا دەگەڕێنێتەوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردوە، رووداوەکانی ئۆتۆمبیل یەکێکە لە هۆکاری سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان، زۆرترینی قوربانییەکانیش لەنێو ئەو منداڵ و گەنجانەن کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ٢٩ ساڵدایە، بەشێوەیەک رێژەکە لە ژمارەی ئەو کەسانە زیاترە کە بەهۆی نەخۆشیەکانی ئایدز یان سیل یان کۆلێراوە گیان لەدەستدەدەن.