هۆکاری شەڕ و پێکدادانەکەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئاشکراکرا و زلـلەی گەنجێکی فەڵەستینی هۆکاری سەرهەڵدانی گریژییەکانە.
لەگرتە ڤیدۆیەکەدا دەردەکەوێت، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، لە ناو میترۆ پاسێکی ئۆرشەلیم دوو لاوی ئیسرائیلی لە شاری ئورشەلیم (قودس)؛ پـێکەوە سەرقاڵی قسەکردنی خۆیان بوون، گەنجێکی فەڵەستینیی تەمەن ١٧ ساڵان لەناومیترۆکەدا دەبێت، بەڵام لەناکاو گەنجە فەڵەستینییەکە، شەقازلەیەکی توند دەکێشێت بە یەکێک لەو دوو لاوە ئیسرائیلیـیە، پاشان ڤیدیۆی هێرشەکە لەسەر تیک تۆک بڵاودەکەنەوە.
دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدۆیۆکەش، کاردانەوەی توندی ژمارەیەک لە ئیسرائیلیـیەکانی بەدواداهات و کە وەک سووکایەتیپـێکردنێک لە ڤیدیۆکە دەڕوانن، بۆیە سەدان کەس لە توندڕەوانی ناو ڕێکخراوی "لەهاڤە Lehava" کەوتنە هێرشکردنە سەر عەرەبەکان لە چەند ناوچەیەک، لەوانەش لە گوندی بێت ئیکسای باشوری ئۆرشەلیم "سێ" ئۆتۆمبیلی عەرەبەکانیان سووتاند.
سەرباری ئەمەش، کێشەی ژمارەیەک ماڵی گەڕەکی شێخ جەراحی ئۆرشەلیم (قودس) سەریهەڵدایەوە و هێندەی دیکە دۆخەکەی ئاڵۆزترکرد، مێژووی ئەم کێشەیە بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر و خاوەندارێتی ئەو خانوانە دەگەڕێتەوە، کە وەک دەڵێن ڕێکخراوی ئیسرائیلی ئەو موڵک و ماڵانەی کڕیوەتەوە و ئێستا کەسانێک تیایاندا دانیشتوون موڵکی خۆیان نیـیە، بەڵام خێزانە فەلەستینیـیەکان ئەوە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن خۆیان خاوەنی ڕاستەقینەن.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی هەریەکە لە ئیسرائیل و فەڵەستین، تا ئێستا ٣٦ فەڵەستینیی و پێنج ئیسرائیلی لە ئاکامی گرژییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٧٠٠ کەسیش بریندارن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش ئیسرائیل تانک و زرێپۆشی بەرەو فەڵەستین جوڵاند.
شەوی ٩ی ئەم مانگەش نوێژخوێنان دوای ئەنجامدانی نوێژی تەراویح، دژی نیشتەجێکردنی جولەکەکان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە، لە ئەنجامدا زیاد لە ٢٠٠ فەلەستینی و نزیکەی ١٥ پۆلیسی ئیسرائیلیش برینداربوون.