فۆتۆ:
2021-05-12
27049 جار خوێندراوەتەوە
بەپێچەوانەی زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامیەوە، چەند وڵاتێک ئەمڕۆ چوارشەممەیان بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەکە لە سەنیگال، نەیجەر، کۆتیڤوار و مالی، ئەمڕۆیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دیاریکرد.
جیاواز لەم چوار وڵاتەش، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، هەریەکە لە هەریەکە لە ئیمارات، کوەیت، ئوردون، عێراق و هەرێمی کوردستانیش، بەپشت بەستن بە بڕیارەکانی لیژنەی بینینی مانگی وڵاتەکانیان، بڕیاریاندا کە ئەمڕۆ چوارشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی پێنجشەممەش یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
بەوپێیەش، مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ دەستیپێکرد و ١٢ی ئایاریش کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت و موسڵمانان لەم مانگەدا ٣٠ رۆژ بەرۆژوبوون، بەگوێرەی ساڵنامەی عەرەبیش؛ ساڵانە مانگی رەمەزان ١٠ رۆژ پێشدەکەوێت.
لەبەرامبەردا نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان رایگەیاند چاوەڕێ دەکرێت رۆژی پێنج شەممە مانگ بەچاو ببینرێت و رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.