فۆتۆ:
2021-05-12
2592 جار خوێندراوەتەوە
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە ئاکامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سنووری دۆڵی “ئەغلبووب”ی ناوچەی سەڵماس، کە لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە و، لانیکەم سێ ئەندامی سوپای پاسداران و سێ ئەندامی حزبە کوردییەکە، کوژران.
لەراگەیەندراوێکدا، ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لەوەکردووە، لە سنوورەکانی شاری سەڵماس سەر بە پاریزگای ئورمیە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزێکی سپای پاسداران و حیزبێکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا لانیکەم ٣ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون.
هەر لەو شەڕەشدا، سێ ئەندامی حزبە کوردییەکە کە گرووپێکی چوار کەسی بوون گیانیان لە دەست داوە و چارەنووسی یەکێکیشان نادیارە. ئەوەش هاتووە، "هیچ یەک لە حیزبە کوردستانییەکان بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەیان لە ئەستۆ نەگرتووە".
دوابەدوای شەڕەکەش، تۆپخانەکانی سپای پاسداران بە خەستی دۆڵی “ئەغلبووب”یان تۆپباران کردووە، هاوکات لە راگەیەندراوێکدا، بنکەی حەمزەی سپای پاسداران لە ئورمیە کوژرانی دوو ئەندامی سوپای پشتڕاست کردووەتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنی شەڕەکە بدات.