سەردێڕ:

سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد

فۆتۆ: 
2021-05-11

21857 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی بینینی مانگی سعودیە بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ مانگ نەبینراوە لەلایەن لیژنەکەیانەوە، ئەوا سبەی چوارشەممە، تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی پێنجشەممەش ١٣ی ئەم مانگە، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی بینی مانگی سعودیە لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، پاش گەڕان و بەدواداچوون بۆ بینینی مانگ لە ئاسمانی سعودیە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ، چاودیری بینینی مانگیان کردووە.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، بەهۆی ئەوەی مانگ لەلایەن لیژنەکەیانەوە نەبینراوە، ئەوا سبەینێ چوارشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ئەم مانگە، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

 

هەر ئەمڕۆش، ئەندەنوسیا و مالیزیا، سبەینێ چوارشەممەیان بە تەواوکەری مانگی رەمەزان و رۆژی پێنجشەممەشیان بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەستنیشانکرد.