وڵاتی ئەندۆنیسیا، بەفەرمی رۆژی پێنج شەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، پاش ئەوەی لیژنەی بینینی مانگی ئەندەنوسیا پرۆسەی گەڕان بەدوای مانگیان دەستپێکرد بۆ دەستنیشانکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، بەڵام بەهۆی نەبینی مانگەوە، لیژنەی بینینی مانگ سبەینێ چوارشەممەی وەک تەواوکەری مانگی رمەزان دەستنیشانکردووە.
هاوکات، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە، رۆژی پێنجشەممە ١٣ی ئەم مانگەیان، وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەستنیشانکردووە.