سەردێڕ:

وێنە.. بەهۆی کەرتبوون و وەگەڕانی بەلەمێکی گەشتیاریی لە نەیجیریا٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-11

1657 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی خێرای ویلایەتی نەیجیریا رایگەیاند، لەئاکامی وەرگەڕانی بەلەمێک لە رەوبارێکی ئەو وڵاتەدا، بەهۆی زۆری سەرنشینەکانییەوە، ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.


بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی خێرای ولایەتی نەیجیر لە نەیجیریا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەلەمێک کە ١٠٠ سەرنشینی ناوخۆیی ئەو وڵاتەی هەڵگرتبوو، لەکاتی گەڕانەوەیدا لە گەشتێکی بازرگانیدا؛ بەهۆی بای بەهێز و بارانی بەلێزمەوە، بووە بە دوو کەرتەوە و بەو هۆیەشەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئیبراهیم ئۆدو حسێن وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی خێرای ویلایەتی نەیجیر رایگەیاند، رووداوەکە لە نزیک گوندی تیجانا لە هەرێمی مونیا روویداوە و تائێستاش ٣٠ تەرم دۆزراونەتەوە و پێنج کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

هاوکات، راشیگەیاند، بەهاوکاری تیمەکانی فریاگوزاری خێرا، ٦٥ سەرنشینی بەلەمەکە لەمردن رزگارکراون.

لەتشرینی دووەمی ٢٠٢٠یشدا، لەئاکامی وەرگەڕانی بەلەمێکی دیکەدا، لە روبارێکی باشوری رۆژهەڵاتی نەیجیریا ١٨ سەرنشین گیانیان لەدەستدا

دیاردەی وەرگەڕانی بەلەم لە نەیجیریا ساڵانە دووبارە دەبێتەوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هۆکارەکەی بۆ هەڵگرتنی سەرنشینی زۆر و نەزانینی مەلەوانی لەلایەن سەرنشینانەوە و نەپۆشینی پۆشاکە خۆپارێزییەکان دەگەڕێننەوە لە کاتی لێخوڕینی ئەو بەلامەنەدا.

No description available.