سەردێڕ:

ترەمپ ڕاهێنانی نهێنی پێکراوە بەر لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور

فۆتۆ: 
2018-06-10

33333 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی بەریتانیا لە کۆریای باکور، ڕاهێنانێکی تایبەتی داوە بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە بڕیارە ١٢ی ئەم مانگە لە سەنگاپورە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور کۆبێتەوە.


باڵیۆزی بەریتانیا لە کۆریای باکور، ڕاهێنانێکی تایبەتی داوە بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە بڕیارە ١٢ی ئەم مانگە لە سەنگاپورە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور کۆبێتەوە.

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەلیستەر مۆگان باڵیۆزی بەریتانیا لە کۆریای باکور، مانگی ڕابردوو لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبووەتەوە لەپێناو ئاگادارکردنەوە و پێشکەشکردنی بەرچاوڕۆشنی سەربارەت بە سیستمی پیۆنگ یانگ بەر لە دەستپێکردنی کۆنگرەی لوتکەی نێوان هەردوو سەرۆک.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، ئەو سەردانە ڕانەگەیەنراو بووە و مۆرگان جگە لە ترەمپ لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە لێپرسراوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەتەوە و ویستوویانە دیدارەکە نهێنی بێت.

بەریتانیا یەکێکە لەو دەوڵەتە دەنگمەنانەی کە باڵیۆزخانەی فەرمی هەیە لە کۆریای باکوردا و زانیاری وردی هەیە لەسەر ئەو وڵاتە و سیستمە سیاسییەکەی.

ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی حوزەیران، لە سەنگاپورە، هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە کۆبوونەوەی لوتکەدا چاویان بە یەکتری دەکەوێت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی بەرنامە ئەتۆمییەکەی پیۆنگ یانگ.

ئەمڕۆش دوو ڕۆژ بەر لە سازکردنی کۆنگرەکە هەردوو سەرۆک گەیشتنە سەنگاپورە.

ع.م