سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی گەیشتنی کیم جۆنگ ئون بۆ سەنگاپۆر و بەڕێکەوتنی بۆ هۆتێل

فۆتۆ: 
2018-06-10

43604 جار خوێندراوەتەوە

کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لەکاتی گەیشتنی بە سەنگاپۆر بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ، لەژێر بارودۆخێکی ئەمنی توندا بوو.


کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لەکاتی گەیشتنی بە سەنگاپۆر بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ، لەژێر بارودۆخێکی ئەمنی توندا بوو.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کیم لەکاتی گەیشتنی بە سەنگاپۆر و ڕۆیشتنی بۆ هۆتێلی سانت ریجیس، لەژێر بارودۆخێکی ئەمنی توندایە.

هەروەها بڕیارە هەر ئەمڕۆ کیم لەگەڵ لی هسین لونگ سەرۆک وەزیرانی سەنگاپۆردا کۆببێتەوە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی وڵاتانی جی حەوت لە کەنەدا بەرەو سەنگاپۆر بەڕێکەوتووە و پێدەچێت ئەمڕۆ بگاتە ئەو وڵاتە.

بڕیارە ١٢ی ئەم مانگە سەرۆکەکانی هەر دوو وڵاتی ئەمریکا و کۆریای باکور کۆبوونەوەیەکی مێژوویی سەبارەت بە داماڵینی پیۆنگیانگ لە چەکی ئەتۆمی لە وڵاتی سەنگاپۆر ئەنجام بدەن.

ک.ئ