بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە کۆچی نایاسایی و هاتوچۆی گەریلاکانی پارتی کڕیکارانی کوردستان (پەکەکە) و دابینکردنی ئاسایشی سنورەکانی، حکومەتی تورکیا دروستکردنی دیواری ئەمنی لەسەر سنوری سوریای بەکۆتا گەیاند.
بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە کۆچی نایاسایی و هاتوچۆی گەریلاکانی پارتی کڕیکارانی کوردستان (پەکەکە) و دابینکردنی ئاسایشی سنورەکانی، حکومەتی تورکیا دروستکردنی دیواری ئەمنی لەسەر سنوری سوریای بەکۆتا گەیاند.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، فهرمانگهی یهكهی نیشتهجێبوونی بهكۆمهڵ سهر به سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیرانی توركیا (TOKI)، دروستكردنی دیواری ئهمنیی له سنوری سوریا بە درێژایی ٥٦٤ کیلۆمەتر تهواوكردووە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، دیوارەکە لە سنوری پارێزگاکانی ئورفە و غازی عەنتاب و کیلس و هاتای و ماردین و شرناخ لەگەڵ وڵاتی سوریا بنیاتنراوە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دوای تەواوبوونی ئەو دیوارە تورکیا دهستیكردووە به دروستكردنی دیواری ئهمنیی له سنوری ئێران به درێژایی ١٤٤ کیلۆمەتر و له ئێستادا له قۆناغی تهواوبووندایه.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا تورکیا بووەتە ڕێگای سەرەکیی ئەو کۆچبەرانەی بەنیازن بە مەبەستی دابینکردنی ژیانێکی باشتر خۆیان بگەیەننە ئەوروپا، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٧ هەزار کۆچبەر لە ڕێگای ئێرانەوە چوونەتەناو تورکیا.
ش.ق