دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕۆژانە گرنگترین مانشێت و ھەواڵە جیھانییەکان بڵاودەکاتەوە و ئەمڕۆش ئەم ھەواڵانە لە میدیا جیھانییەکاندا دەبینرێت.
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕۆژانە گرنگترین مانشێت و ھەواڵە جیھانییەکان بڵاودەکاتەوە و ئەمڕۆش ئەم ھەواڵانە لە میدیا جیھانییەکاندا دەبینرێت.
لە ماڵپەڕی ئەلحوڕەی ئەمریکیدا ئاماژە بەوەکراوە پێشڕەوییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان بەرەو ناوچەی دەشیشەی سوریا بەردەوامە و دوێنێش شارۆچکەی (حامزە)ی سەر بە پارێزگای حەسەکەیان لەدەست چەکدارانی داعش کۆنتڕۆڵکردووەتەوە، هەسەدە ڕایگەیاندووە، چەکدارانی داعش سێ هەزار کیلۆمەتریان لەژێر دەستدا ماوە و لەلایەن هێزەکانیانەوە گەمارۆدراون.
++++
لە ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئایدا بڵاوکراوەتەوە، کەشتییەکی نەوت هەڵگری عێراق کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە لە عێراقەوە بەرەو ئەمریکا کەوتووەتە ڕێ، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، لە کێڵگەی نەوتی بەسڕەوە ئەو نەوتە بۆ ئەمریکا دەگوازرێتەوە، کە ئەوەش دەبێتە یەکەم کەشتی نەوتی عێراق کە لە ساڵی ١٩٩١ەوە هەناردە کرابێت.
++++
ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکی نوسیویەتی، دوێنێ پارێزگاری ئەنقەرە رێگەی بە هەدەپە نەدا کە گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجامبدەن، بە پاساوی ئەوەی هەر لەو شارەدا گردبوونەوەیەکی دیکە بۆ بانگەشەکردن بۆ پارتی ئاکەپە بەڕێوەدەچێت، ڕۆژنامەکە دەڵێت، پارێزگاری ئەنقەرە وتوویەتی بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی گردبوونەوەکەی هەدەپە هەڵدەوەشێننەوە.
++++
ڕۆژنامەی تەلەگراف نوسیویەتی، پۆلیسی فەڕەنسا پەناخوازێکی عێراقی دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بەوەی ئەندامی ڕێکخراوی داعشبووە و بەشداری لە کوشتارگەی سپایکەردا کردووە، ڕۆژنامەکە باس لەوەدەکات تۆمەتبارەکە لە فەڕەنسا داوای مافی پەنابەری سیاسی کردووە و دواتر هەوڵیداوە خۆی بگەیەنێتە بەریتانیا، بەڵام پۆلیسی فەڕەنسا ئەو هەوڵەی شکستپێهێناوە و لە شاری لیزیو دەستگیریکردووە.