سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لەناو کەعبەدا کەسێک خۆی فڕێدایەخوار و گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2018-06-10

16863 جار خوێندراوەتەوە

لەناو کەعبەدا کە بە پیرۆزترین شوێنی موسڵمانان لەقەڵەمدەدرێت، کەسێک خۆی فڕێدایەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.


لەناو کەعبەدا کە بە پیرۆزترین شوێنی موسڵمانان لەقەڵەمدەدرێت، کەسێک خۆی فڕێدایەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەپێی گرتەڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، کەسێک لەناو مزگەوتی حەرام لە شاری مەککە خۆی لە  شوێنێکی بەرزەوە فڕێداوەتەخوار و بەوشێوەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

میدیاکانی سعودیە لەزاری پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردووەتەوە، ئەو کەسە هاوڵاتی بیانی بووە بەڵام ناسنامەیان ئاشکرا نەکردووە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی دیار نییە و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی سعودیە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ش.ق