هاككه‌رانی چینی زانیاری ئه‌منیی زۆر هه‌ستیاریان له‌و كۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره دزیوه كه هێزی ده‌ریای ئه‌مریكا كاری له‌گه‌ڵ ده‌كات.
هاككه‌رانی چینی زانیاری ئه‌منیی زۆر هه‌ستیاریان له‌و كۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره دزیوه كه هێزی ده‌ریای ئه‌مریكا كاری له‌گه‌ڵ ده‌كات.
كه‌ناڵی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، هاككه‌رانی سه‌ر به حكوومه‌تی چین، ئه‌و كۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره‌یان كردووه‌ته ئامانج كه په‌یوه‌ندی به‌و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازییه‌وه هه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌باره‌ی پێشخستنی ژێرده‌ریایی و جبه‌خانه‌ی ژێرئاو.
به‌رپرسانی ئه‌مریكی، به رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستیان راگه‌یاندووه، كه له‌و زانیاریه‌ی دزراوه پلانه‌كانی پرۆژه‌ی مووشه‌كی سوپه‌رسۆنیك هه‌یه.
کەناڵێکى ئەمریکیش ڕایگەیاندووە، هێرشی هاككه‌ران له مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوبات ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه به‌وه كرا كه ئه‌و زانیاریه‌ی دزراوه ئه‌و ماددانه‌ی پرۆژه‌كه‌ی تێدایه كه به "ئه‌ژدیهای ده‌ریا" ناسراوه له‌گه‌ڵ زانیاری ناو كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی جه‌نگیی یه‌كه‌ی پێشخستنی ژێرده‌ریای و پلانه‌كانی سیستمی دژه‌مووشه‌كی كه تا ساڵی 2020 له ژێرده‌ریاییه‌كاندا جێگیرده‌كرێن.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوە كه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه ده‌كات.
له‌م نێوه‌نده‌دا كارمه‌ندێكی پێشووی هه‌واڵگری ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كرا به پێدانی زانیاری زۆر نهێنیی به سیخوڕێكی چینی.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له‌چوارچێوه‌ی یاسای سیخوڕیكردندا ٢١ی ئه‌یلول سزای تۆمه‌تبار، كیڤن مالۆری ته‌مه‌ن ٦١ ساڵ راده‌گه‌یه‌نێت و، ره‌نگه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.