بەمەبەستی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرۆکی کۆریای باکور بەرەو سەنگاپورە بەڕێکەوت.
بەمەبەستی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرۆکی کۆریای باکور بەرەو سەنگاپورە بەڕێکەوت.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە فڕۆکەخانەی پیۆنگیانگەوە بەرەو سەنگاپورە بەڕێکەوتووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێوشوێنی ئەمنیی توندوتۆڵ لە سەنگاپورە گیراوەتەبەر و بڵاوە بە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە شوێنە گشتییەکان کراوە.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی وڵاتانی جی حەوت لە کەنەدا بەرەو سەنگاپورە بەڕێکەوتووە و پێدەچێت ئەمڕۆ بگاتە ئەو وڵاتە.
شایەنی باسە بڕیارە ١٢ی ئەم مانگە سەرۆکەکانی هەر دوو وڵاتی ئەمریکا و کۆریای باکور کۆبوونەوەیەکی مێژوویی سەبارەت بە داماڵینی پیۆنگیانگ لە چەکی ئەتۆمی لە وڵاتی سەنگاپورە ئەنجام بدەن.
ش.ق