ڕاوێژکاری ئەکبر هاشم ڕەفسەنجانی سەرۆکی پێشووی کۆماری ئێران ڕایگەیاند، مردنی ڕەفسەنجانی ئاسایی نەبوو ئەو بەهۆی جەڵدەوە کۆچی دوایی نەکرد لە داهاتوودا هۆکاری مردنی ئەو ڕوون دەبێتەوە.
ڕاوێژکاری ئەکبر هاشم ڕەفسەنجانی سەرۆکی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، مردنی ڕەفسەنجانی ئاسایی نەبووە و ئەو بەهۆی جەڵدەوە کۆچی دوایی نەکردووە لە داهاتوودا هۆکاری مردنی ئەو ڕوون دەبێتەوە.
لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ماڵپەری ئینساف نیوز غوڵام عەلی رەجایی ڕاوێژکاری ئەکبر هاشم ڕەفسەنجانی ڕایگەیاند" من ناتوانم بە ڕوونی بڵێم ڕەفسەنجانی هۆکاری ئەوە بووە مردووە، بەڵام ئەوەندە دەزانم بەهۆی جەڵدەی مێشکەوە کۆچی دوایی نەکردووە و لە داهاتوودا دوای چەند ساڵێک ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە بە هۆکارێکی تر کۆچی دوایی کردووە".
غوڵام عەلی رەجایی لەزاری هاوسەرەکەی ڕەفسەنجانیەوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، چەند رۆژێک پێش مردنی باسی لە ئەوە کردووە کە کەسانێک هەن رۆژێک ئەو دەکوژن دواتر هۆکارەکەشی ئاشکرا ناکەن.
ئەوەشی لە زاری فاتیمەی کچی ڕەفسەنجانیەوە باسکردووە" رۆژێک کەسێک بە ماتۆر هێرشی کردۆتە سەری پێ ووتراوە باوکت دەکوژین، تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی نازانن تەنها ئەوە نەبێت پێیان وتراوە بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی جەڵدەی دڵەوە گیانی لە دەستداوە لە کاتێکدا باوکی ئەو نەخۆشیەی نەبووە".
ئەکبەر ھاشمی بەھرەمانی ڕەفسەنجانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دوو خولی سەرۆکایەتی، لە ٢٥ی ئابی ساڵی ١٩٣٤ لەشاری کرمان لەدایکبووە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە تاران کۆچی دوایی کردووە، هەرچەندە دوای مردنەکەی کاردانەوەی بەشێک لە هاوڵاتیانی ئێرانی لێکەوتەوە چونکە ناوبراو هیچ جۆرە نەخۆشیەکی نەبووە بەڵام دەسەڵاتدرانی ئێران ڕایانگەیاند بەهۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.
هـــ.حــ