ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا بڕیارى بەکۆمەڵکوژ ناساندنى هێرشەکانى میانمار بۆ سەر مسوڵمانانى ئاراکانى پەسەندکرد.
ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا بڕیارى بەکۆمەڵکوژ ناساندنى هێرشەکانى میانمار بۆ سەر مسوڵمانانى ئاراکانى پەسەندکرد.
لە دانیشتنى گشتى ئهنجوومهنی نوێنهرانی ئهمریكادا به زۆرینهی دهنگ بڕیاردرا هێرشەکانى سوپاى میانمار بۆ سەر مسوڵمانانى ئاراکان لەساڵى ٢٠١٧ وەک کۆمەڵکوژى بناسرێت، کە تیایدا ٣٩٤ نوێنەر بە بەڵێ و یەک نوێنەریش بە نەخێر دەنگیاندا.
ڕەشنووسی بڕیارى بەکۆمەڵکوژیکردنى ئەو تاوانە پێشتر لەلایەن ستیڤن جۆریف گابۆت، نوێنەرى کۆمارییەکانەوە پێشکەشى ئەنجومەنەکە کراوە کە لەچەند ماددەیەکدا هێرشەکانى سوپاى میانمارى بە کۆمەڵکوژى ناوبردووە.
هەر لەبڕیارەکەى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکادا داوا لە بەرپرسانى میانمار کراوە دوو پەیامنێرەکەى ئاژانسی ڕۆیتەرز و سەرجەم ڕۆژنامەوانان ئازادبکات کە لەو وڵاتە دەستگیرکراون.
پێشتر سوپاى میانمار و چەکدارەکانى گروپە بوزییەکان هەڵمەتێکیان بۆ سەرکەمینەى موسڵمانى ئەو وڵاتە دەستپێکرد و هەزاران کەسیان کوشت و رۆهینگیەکانیان ناچار کرد بەرەو سنورەکانى بەنگلادیش هەڵبێن و نەتەوە یەکگرتوەکانیش ئەو هەڵمەتەى بە "پاکتاوى نەژادى" داناوە.
بەپێی دواین ئامار زیاتر له ٢٤ ههزار موسڵمانی رۆهینگیا لەلایەن هێزه چهكدارهكانی میانمارەوە كوژراون، زیاتر له٤٠ ههزار موسڵمان بهچهك برینداركراون و ١١٤ ههزارى دیکەیان رووبەرووى توندوتیژى بوونهتهوه و ٣١ ههزار موسڵمانى دیکەش خراونهته نێو ئاگرهوه، هەر لەو ماوەیەدا ١١٥ ههزار خانووی رۆهینگییەکان سووتێنراون.
ئ.ر