ڕەجەب تەییب ئەردۆغان هۆشداریدایە ئەمەریکا کە ئەگەر مەنبج لە هێزە کوردییەکان چۆڵنەکرێت دەشچنە ناو ئەو شارە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هۆشداریدایە ئەمەریکا کە ئەگەر منبج لە هێزە کوردییەکان چۆڵنەکرێت دەچنە ناو ئەو شارە.
ئەمڕۆ هەینى (١٤ى کانونى یەکەمى ٢٠١٨) لەمیانەى وتەیەکیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمەریکا هێزە کوردییەکان لە منبج دەرنەکەن ئەوا خۆیان دەچنە ئەو شارە و دەڵێت "یەک ڕۆژ ئارامیان نەماوە".
ئەردۆغان وتیشی، پێشتر ئەمەریکا بەڵێنی پێیانداوە کە یەکینەکانى پاراستنى گەل یەپەگە ئەو شارە چۆڵدەکەن، بەڵام بەڵێنەکەیان نەبردەسەر.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوى ڕابردوو زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەى تورکیا کەمپى ئاوارەکانى باکورى کوردستان و هێزى سەربازى پەکەکەیان لەسنورى مەخمور و شنگال بۆردومانکرد و بەپێی دواین ئاماریش بەهۆى هێرشەکانەوە ٤ ژن شەهیدبوون کە سیانیان سەر بەیەک خێزانن و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون.