پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، منداڵێکی یەک ساڵان لە ناحییەى ڕزگاری لەسەتڵێک ئاودا خنکاوە و منداڵێکی تریش بە هۆی ڕشانەوەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، منداڵێکی یەک ساڵان لە ناحییەى ڕزگاری لەسەتڵێک ئاودا خنکاوە و منداڵێکی تریش بە هۆی ڕشانەوەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار منداڵێکی یەک ساڵان بەناوی "ڕەعد ساهر احمد" هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بەوتەی باوکی ناوبراو لەماڵی خۆیان لەکاتی یاریکردندا ئاگایان لێ نەبووە و کەوتووەتە نێو سەتڵێکی ئاوەوە و لەئەنجامدا خنکاوە.
پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، لەئێستاشدا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە .
ئەوەشی ئاشکراکردووە، هەر ئەمڕۆ منداڵێکی دیکە لەقەزای کفریەوە هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کە بەهۆی ڕشانەوەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی باوکی منداڵەکە ناوی بەهەشت خەلیل حەمیدە و تەمەنی تەنها ١١مانگە و لەسەرەتای لەدایکبونییەوە نەخۆشبووە و ڕشانەوەی لەگەڵدابووە بەیانی ئەمڕۆ دیسان ڕشاوەتەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.