سامۆئێل مکندۆدێڵ ئەو تاوانبارەی بانگەشەی کوشتنی ٩٠ کەسی کردووە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-19
29016 جار خوێندراوەتەوە
پیاوێکی تەمەن ٧٨ ساڵی نیشتەجێی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەمەریکا بەناوی سامۆئێل مکندۆدێڵ دانینا بە کوشتنی زیاتر لە ٩٠ کەسدا لە ماوەی چوار دەیەی تەمەنییدا.
پیاوێکی تەمەن ٧٨ ساڵی نیشتەجێی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەمەریکا بەناوی سامۆئێل مکندۆدێڵ دانینا بە کوشتنی زیاتر لە ٩٠ کەسدا لە ماوەی چوار دەیەی تەمەنییدا.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە ئیندیپێندێتی بەریتانی؛ دوای دانپێدانانەکەی سامۆئێل مکندۆدێڵ کە ئێستا زیندانیی ھەتاھەتاییە، لێکۆڵەرەوەکان توانیان چوار دۆسییەی کوشتنی چارەسەرنەکراو یەکلایی بکەنەوە.
ئەگەر ئەو بانگەشەیەی سامۆێل راست بێت؛ ئەوا دەبێتە یەکێک لە گەورەترین بکوژەکان لە ئەمەریکادا. ئێستا لێکۆڵەرەوەکان لێکۆڵینەوە لە دوو رووداوی کوشتن دەکەن، لەوانە کوشتنی دۆرۆسی ریچاردزی ٥٩ ساڵ لە ساڵی ١٩٨٢داو دەیزی میگوایەری ٤٠ ساڵ لە ساڵی ١٩٩٦دا. تەرمی ھەردوو قوربانییەکە دوا خنکاندیان دۆزراونەتەوە و تاوەکو پێش ئەم دانپێدانانەی سامۆئێل نەزانراوە کێ کوشتوونی.
لەلایەکی دیکەوە، پۆلیسی یەکێک لە شارۆچکەکانی ئەمەریکا رایگەیاند دانپێدانانەکەی سامۆئێل دوو دۆسییەی بۆ چارەسەر کردوون کە لە ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٨٢دا روویانداوە. ئەمە جگە لە کوشتنی دوو برای دیکە لە شاری ئۆدیسا لە ویلایەتی تەکساس لە ساڵی ١٩٩٤دا.
لێکۆڵەری شارۆچکەی ئۆدیسا دووپاتیکردەوە کە بەھۆی ھەوڵە بێوچانەکانی دەزگاکانی پۆلیسەوە لە تەکساس؛ سامۆئێل وەک یەکێک لە گەورەترین بکوژەکان دادەنرێت لە مێژووی ئەمەریکادا.