سەردێڕ:

کچێک بە ٥٠٠ مانگا فرۆشرا بە پیاوێک کە نۆ ژنی هەیە

کچێک بە ٥٠٠ مانگا فرۆشرا بە پیاوێک کە نۆ ژنی هەیە
فۆتۆ: رۆژنامەی زە سەن
2018-11-18

59725 جار خوێندراوەتەوە

خانەوادەیەک لە باشوری سۆدان لە مەزادێکدا کە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە ئەنجامدرابوو، کچە تەمەن ١٧ ساڵەکەیان بە نرخی ٥٠٠ مانگا و سێ ئۆتۆمبێل فرۆشت بە پیاوێک کە نۆ ژنی هەیە.


خانەوادەیەک لە باشوری سۆدان لە مەزادێکدا کە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە ئەنجامدرابوو، کچە تەمەن ١٧ ساڵەکەیان بە نرخی ٥٠٠ مانگا و سێ ئۆتۆمبێل فرۆشت بە پیاوێک کە نۆ ژنی هەیە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کچە زۆرترین نرخی لەسەر دراوە کە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە مەزادەکە ڕاگەیەنراوە، تێێدا شەش پیاو لە مەزادەکە بەشداربوون لە نێویاندا کەسانی پلە بەرزی وڵاتی تێدابووە بۆئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو کچە مێردمنداڵەدا بکات.

لەکۆتایی مەزادەکەدا کچەکە بە پیاوێکی بازرگان فرۆشرا کە لەنێو پێنج پیاوەکەی تر زۆرترین بڕی لەسەر کچەکە دانابوو، ئەویش ٥٠٠ مانگا و سێ ئۆتۆمبێل و ٧.٥ هەزار جونەیی ئیستەرلینی کە "نۆ هەزار و ٦٠٠ دۆلاری ئەمەریکی"دەکات.

لەو مەزادەدا جێگری دادگای یەکێک لە ویلایەتەکانی باشوری سۆدانی تێدابووە بەناوی دیڤید مایۆ ریاک کە ٢٥٠ مانگای وەکو پێشەکی پێشکەشکردووە.

دیڤید مایۆ دەڵێت "من هەر لە زووەوە ئەو خانەوادەیە دەناسم پێشتر دراوسێمان بوون، بەڵێنم بە باوکی دابوو کە هاوسەرگیری لەگەڵ کچە بچوکەکەی بکەم".

لەکۆتای مەزادەکەدا بۆ کۆک ئالاتی بازرگان دەرچوو کە خاوەنی نۆ ژنی ترە، وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیریی کچەکە و پیاوە بازرگانەکە بڵاوبووەتەوە، بەڵام ڕێکخەرانی ئەو مەزادە بە خێرایی تەواوی زانیارییەکانیان لەسەر ئەو مەزادە لە ئینتەرنێت سڕیوەتەوە.

یەکێک لە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ دەربارەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە کاراکردنی ئەو جۆرە بازاڕە، بەجۆرێک هەروەک دەتوانن کچێک بفرۆشن، ئەمەش بە قێزەونترین کار وەسف دەکات، کچێک کە هێشتا منداڵە وەکو کەرەستەیەکی بازرگانی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

ش.ق

بـ500 بقرة و3 سيارات.. عائلة تبيع ابنتها لرجل لديه 9 زوجات! (صور)