بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رێنماییەکی سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بوتڵی غاز لەناو ماڵان و شوێنە گشتییەکان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رێنماییەکی سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بوتڵی غاز لەناو ماڵان و شوێنە گشتییەکان بڵاوکردەوە.
لە رێنماییەکەدا هاتووە، پێویستە بۆرى و سۆندەى تایبەت بە غاز بەکاربهێنرێت بۆ گەیاندنى غازەکە بە شوێنى مەبەست کە بەرگەى گەرمى و پەستان بگرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، نابێت سۆندەى غاز لە پشتى فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە و بەردەوام کاریگەرى گەرمى لەسەر بێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بە هیچ شێوەیەک نابێت بوتڵى غاز لە شوێنى کارکردندا هەبێت یان دابنرێت، لە جێگەیەک کە سەقفى گیرابێت و هەواى دەرنەچێت، وەک ژێرزەمین و کۆگا و چێشتخانە.
بەرگری شارستانی سلێمانی جەختی لە کردنەوەى غاز و کوژاندنەوەی لە سەرەمنەزەمەوە کردووە لەکاتى پێویستى و ئیش کردندا، نەک تەنها کوژانەوەى لە ئامێرى گەرمکەرەوەکەوە.
ئاشکراشیکردووە، لە کاتى بەستنى بەشى ژێرەوەی بوتڵى غاز، نابێت ئاوى گەرم بکاربهێنرێت بۆ توانەوەى سەهۆڵەکە بەڵکو دەبێت بوتڵی غازەکە بگۆڕدرێت و دابنرێت هەتا خۆى ئەتوێتەوە. ئەم حاڵەتە کەمتر لە ماڵدا ڕوو دەدات و زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەکاندا ڕوو دەدات بەهۆى بەکارهێنانى سەرەمنەزەمەى هەزارى.
یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی رێنماییەکەی بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات کە ئەگەر هەستت بە بۆنى غاز کرد لە شوێنە کارکردندا نابێت بە هیچ جۆرێک کارەبا داگیرسێنیت تەنانەت ئەگەر ساحیبەى هەواش بێت ، چونکەى بە داگیرساندنى ساحیبە یان تەنها گڵۆپێک ئەبێتە هەوى دروست بوونى شەرارەى ئاگر و بەخێراترین شێوە کڵپەدەکات و کارەسات دەخولقێت.
روونیشیکردووەتەوە، کاتێک هەست بە بۆنى غاز دەکەیت، باشترێن ڕێگە بۆ خۆپاراستن دروستکردنى (تهویة) یە بۆ دەرچونى غازەکە و لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر کردنەوەى دەرگاو پەنجەرەیە.
ش.ق