نەجات نەجم سەرۆکی رێکخراوی هیڵی سور رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ منداڵ بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
نەجات نەجم سەرۆکی رێکخراوی هیڵی سور رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ منداڵ بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "بەیانیت باش کوردستان"ی ئێن ئاڕ تیدا، نەجات نەجم رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٧دا تەنها لە شاری سلێمانی زیاتر لە ٤٠ منداڵ بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و ئەوەش ئامارێکی مەترسیدارە و پێویستە لایەنی پەیوەندیدار هەڵوێستەی جددی لەسەر ئەو پرسە وەربگرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی ئامارەکان لە ساڵی رابردوودا بە گشتی زیاتر لە ٢٠٠ منداڵ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە رووداوی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکی رێکخراوی هیڵی سور ئاشکراشیکرد، لەسەدا ٣٨ی ئەو ژمارەیە لە کاتی هاتوچۆکردندا واتە پیادەبوون و لەسەر شەقامەکان، ئۆتۆمبێلی لێیداون و گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەسەدا ٣٦یان لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا و بەهۆی کەمتەرخەمی دایک و باوکیان و لەسەدا ٨یان لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکێلدا و ئەوانی دیکە لە کاتی لێخوڕینی پاسکیڵدا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکی رێکخراوی هیڵی سور راشیگەیاند، ئامانج لە دەستپێکردنی کەمپەینی "تکایە بمانپارێزن" لە شاری سلێمانی، هۆشیارکردنەوەی شۆفێران و پاراستنی گیانی منداڵانە.
ش.ق