سەردێڕ:

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: لەڕێگەی سەنتەرێکەوە ناوی کەمئەندامی نوێ تۆماردەکەین

فۆتۆ: 
2019-10-03

2594 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، دەیانەوێت لەڕێگەى دروستکردنى سەنتەرێکەوە ناوى کەمئەندامى نوێ لە هەرێمى کوردستان تۆماربکەن.


وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، دەیانەوێت لەڕێگەى دروستکردنى سەنتەرێکەوە ناوى کەمئەندامى نوێ لە هەرێمى کوردستان تۆماربکەن.
کوێستان محەمەد وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژى یەکشەممە ڕەزامەندى لە ئەنجومەنى وەزیران وەربگرن بۆ دروستکردنى ئەو سەنتەرە.

 
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، کارى سەنتەرەکە تۆمارکردنى ناوى ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەبێت کە لە ساڵى ٢٠١٢ەوە ناویان تۆمارنەکراوە.

 
بەپێی ئامارێک زیاتر لە سەد و سێ هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەیە و، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٨١ هەزار کەسیان لە دووبارە پشکنینەوەى وەزارەتەکە دەرچوون.

ر.د