سەردێڕ:

پۆلیسی نەیجیریا: ١٩ ژن لە کارگەیەکی دروستکردنی منداڵ رزگارکران

فۆتۆ: 
2019-10-02

22189 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی نەیجیریا ١٩ ژنی ڕفێندراوی رزگارکرد، کە دەستدرێژی سێکسییان کرابووە سەر و دووگیان کرابوون.


پۆلیسی نەیجیریا ١٩ ژنی ڕفێندراوی رزگارکرد، کە دەستدرێژی سێکسییان کرابووە سەر و دووگیان کرابوون.

 
بە پێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، پۆلیسی نەیجیریا لە شاری لاگۆسی سەر بەو وڵاتە، ١٩ ژنی ھەرزەکار و گەنجی ئازادکردووە، لە شوێنێک ھێڵدراونەتەوە کە بە کارگەی "دروستکردنی منداڵ" وەسف دەکرێت.
یەکێک لە ڕزگاربووەکان باسی لەوە کردووە کە سەرەتا چاوپێکەوتنی کاری لەگەڵدا کراوە، دواتر پێیان وتووە نابێت شوێنی کارەکەی بەجێبھێڵێت تا ساڵی داھاتوو. 

Unidentified pregnant woman
ژنەکان کە زۆرینەیان خەڵکی ڕۆژھەڵاتی نایجریان تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٢٨ ساڵدایە، پاش ئەوەی دەستدرێژییان کراوەتە سەرو دوگیان کراون پێیان وتراوە منداڵەکانیان دەفرۆشرێت. 
بە وتەی پۆلیس ئەو ژنانە تەنھا بە مەبەستی دووگیانکردنیان و فرۆشتنی مناڵەکانیان پێشنیازی کاریان بۆ کراوە، لە ھەمانکاتدا منداڵە کوڕەکان بە نرخی ١٤٠٠ دۆلار فرۆشراون و منداڵە کچەکانیش بە ٨٤٠ دۆلار فرۆشراون.
وتەبێژێکی پۆلیسی نەیجریا ڕاشیگەیاند ئەوە ڕوون نیە کە کڕیارەکانی منداڵەکان کێ بوون و لەکوێوە ھاتوون، بەڵام لەو ئۆپراسیۆنەدا کە بۆ رزگارکردنی ژنەکان بەڕێوەچووە، چوار منداڵ ئازاد کراون.
لە ئێستاشدا منداڵەکان و ژنەکان گەڕێندراونەتەوە شوێنی خۆیان و تەندروستیان باشە.

Map showing the location of Lagos and Abuja