بەپێی بەڵگەنامەیەکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا شا حسێن لەگەڵ ئەکتەرێکی هۆڵیوود لە پەیوەندیی سۆزداریدا بووە و لە ئەنجامی پەیوەندییەکەدا کوڕێکیان هەبووە.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا شا حسێن لەگەڵ ئەکتەرێکی هۆڵیوود لە پەیوەندیی سۆزداریدا بووە و لە ئەنجامی پەیوەندییەکەدا کوڕێکیان هەبووە.
لەکاتی گەڕان و لێکۆڵینەوە لەسەر بەڵگەنامەکان دەربارەی کوژرانی جۆن کەنەدی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، کۆمەڵێک بەڵگەنامە و زانیاری ئاشکرابووە، یەکێک لەوانە پەیوەندیی نێوان پادشای پێشووی ئوردن و ئەکتەرێکی هۆڵیوودە.
لە بەڵگەنامەکاندا هاتووە، لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا بەپێی پلانێک ئەکتەرێکی هۆڵیوودیان لە شا حسێن نزیکردووەتەوە، بۆ ئەمەش پشتیان بە ملیاردێرێک بەستووە بە ناوی (هوارد هیوز)، بۆ گەڕان بەدوای ئافرەتێکدا و نزیککردنەوەی لە شا، لەو کاتەی کە مەلیک لە ساڵی ١٩٥٩دا سەردانی لۆس ئانجلسی کردووە ئەو کارە ئەنجامدراوە.
بارودۆخی ئوردن لەو ساڵانەدا بە دۆخێکی ئابوری و سەربازیی سەختدا تێدەپەڕی بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ بەریتانیا، مەلیک بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەمریکا لە وڵاتەکەی سەردانی لۆس ئانجلسی کردووە، دەزگای ئێف بی ئای بە سوودوەرگرتن لەو ملیاردرێرە توانرا ئەکتەرێکی هۆڵیوود بە ناوی سۆزان کابوت کە تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە، لە مانگی نیساندا و لە ئاهەنگێکی سینەمایی هۆڵیوود، کە مەلیک وەکو میوان تێیدا بەشداربووە لێی نزیکبێتەوە، بەو جۆرە پەیوەندی سۆزداری نێوان شا و ئەو ئەکتەرە دەستیپێکردووە و ماوەی شەش ساڵی خایاندووە.
ماڵێک لە تەنیشت ئەو هۆتێلەی کە شا تێیدا ماوەتەوە لە لۆس ئانجلس بۆ سوزان دابینکراوە و شەوانە سەردانی مەلیکی کردووە، سوزان یەکێک بووە لە کارمەندانی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا و تەنها بەو مەبەستە لە مەلیک نزیکبووەتەوە، نەک بوونی هەستی خۆشەویستی بۆ مەلیک.
بەهۆی ئەو پەیوەندییەوە مەلیک ناچاربووە هەموو داواکارییەکانی ئەمەریکا جێبەجێ بکات تاوەکو نهێنی پەیوەندییەکەی ئاشکرانەبێت، لە ئەنجامی درێژەی پەیوەندییەکەیدا سوزان منداڵێکی لە مەلیک بووە بە ناوی "کابوت"، لە کۆتاییشدا کابوت دایکی خۆی دەکوژێت و بەوهۆیەشەوە بەند دەکرێت.
هـ،ر
