لە درێژەی زنجیرەکانی بەرنامەی "بێ سۆراخ"دا، کاتژمێر ٩ و ٥ خولەکی ئەمشەو، چیرۆکی ونبوویەکی ناوچەی گوێر دەگێڕدرێتەوە.
لە درێژەی زنجیرەکانی بەرنامەی "بێ سۆراخ"دا، کاتژمێر ٩ و ٥ خولەکی ئەمشەو، چیرۆکی ونبوویەکی ناوچەی گوێر دەگێڕدرێتەوە.
بێ سۆراخ به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تە به ونبووه‌كان له كوردستان و لە به‌رنامه‌که‌دا چیرۆكى ئه‌و كه‌سانه ده‌گێڕدرێته‌وه كه ڕۆژانێك له ده‌رگاى ماڵه‌كانیان چونه‌ته ده‌ره‌وه و تا ئێستا نه‌گه‌ڕا‌ونه‌ته‌وه.
به‌رنامه‌ى "بێ سۆراخ" ئامانجى سۆراخكردنى كه‌سه ونبووه‌كانه له‌پاڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه‌سوكار و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سى ونبوو له هه‌ر جێگایه‌ك بێت.
"بێ سۆراخ" دوو هه‌فته جارێك له شه‌وانى شه‌ممه كاتژمێر ٩ و ٥ خوله‌ك په‌خشده‌كرێت، کە له ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنى "وریا حمه‌كه‌ریم"ە و ئه‌مشه‌ویش چیرۆكى ونبوویەکی دیکەی ناوچەی گوێر ده‌گێڕێتەوە.
"وریا حمه‌كه‌ریم" پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه، خۆى یه‌كێكه له قوربانییه‌كانى كه‌سه بێ سۆراخه‌كان، كه سێ مانگ پێش له‌دایكبوونى له ساڵى ١٩٨٧دا باوكى تا ئێستا بێ سۆراخه و هیچ هه‌واڵێكى نییه، وریاش خۆى بەدواى باوكی‌دا ده‌گه‌ڕێت.
مانگی ئەیلولی رابردوو، کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە وەرزێکی نوێیدا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی لە بەرنامە و بەرهەمەکانیدا کرد و "بێ سۆراخ" یەکێکە لەو بەرهەم و بەرنامە نوێیانە کە پێشکەشی بینەرانی ئێن ئاڕ تی دەکرێت.
ش.ق