فراکسیۆنەکانى نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بە پێی پەیڕەوەى ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان هەر لە دانیشتنى یەکەمدا دەبێت دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریبکرێت و داواشدەکەن، بە زووی ئەو دەستەیە دیاریبکرێت.
دیجتاڵ میدیای ئێن ئار تى، سلێمانى، ژاڵە محەمەد
فراکسیۆنەکانى نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بە پێی پەیڕەوەى ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان هەر لە دانیشتنى یەکەمدا دەبێت دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریبکرێت و داواشدەکەن، بە زووی ئەو دەستەیە دیاریبکرێت.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا هەردووک فراکسۆنى نەوەى نوێ و یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان داواکاریەک ئاراستەى سەرۆکى یەکەم دانیشتنى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان دەکەن تیایدا داوا دەکەن رۆژى سێشەمە ١٣ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ دانیشتنى یەکەم تەواو بکەن و ئەرکى خۆیان ئەنجام بدەن بە کردنەوەى دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستەکانى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان .
ئاماژە بەوەش دەکەن، پاڵپشت بە مادەکانى (١١،١٢،١٣،١٤)بەتەمەنترین ئەندام پەرلەمان سەرۆکایەتى دەکات یەکەم دانیشتن بەرێوەدەبات کە سوێند خواردنى یاسای کاندیدە دەرچووەکان و هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانی تێدا ئەنجامدەدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژى ٦ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ یەکەم دانیشتنى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان بەرێوەچوو ، تەنها کاندیدە دەرچووەکان سوێندى یاسایان خوارد، هیچ هەڵبژاردنێک بۆ دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان ئەنجامنەدرا، ئەوەش پێشێکردنى پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە.
خ . ف