سەردێڕ:

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە دادوەرانی دادگای تەمیزی فیدڕاڵی بەخشی

فۆتۆ: 
2021-06-29

962 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە دادوەرانی دادگای تەمیزی فیدڕاڵی بەخشی.


ئەو دادوەرانەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە وەک دادوەری دادگای تەمیز متمانەیان پێدرا بریتین لە هەریەک لە؛ عەبدولوەهاب عەبدولڕەزاق، مونزیر ئیبراهیم، عیسام عەبدولحەمید، یەحیا خزر، سەباح عوڕەیبی، حەیدەر جەواد، شەهاب شممەری و ئەیوب عەباس.

لە راگەیەندراوەکە هیچ وردەکارییەک لەبارەی پرۆسەی دەنگدانەکەوە نەخراوەتەڕوو.

ئەرکی دادگای تەمیزی فیدڕاڵی بریتییە لە پێداچوونەوە بەو تانانەی کە پارێزەرانی بەرگریی لە سزادراون لەبارەی حوکمەکانی دادوەرییەوە پێشکەش بە دادگاکەی دەکەن لە سەروویانەوە سزای لەسێدارەدان.

بەپێی یاسای عێراق، بڕیارەکانی دادگای تەمیز پلەی کۆتایین و تانەیان لێ نادرێت.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بۆ پڕکردنەوەی ئەندامانی دادگای تەمیزی فیدڕاڵی کە ژمارەیەک هەشت کەسە لەگەڵ سەرۆکی دادگاکە، ناوی ١٢ دادوەریی بۆ ئەندامییەتی دادگاکە کاندید کردبوو.