سەردێڕ:

سەرۆکایەتی پەرلەمان: هەر پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتنەکان نەبێت موچەی خۆی و پاسەوانەکانی دەبڕدرێت

فۆتۆ: 
2021-06-29

7296 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق نوسراویکی ئاراستەی بەشی دارایی پەرلەمان کردوە، ھەر پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەبێت ئەوا موچەی خۆی و پاسەوانەکانی دەبڕدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئامادەنەبوونی بەشێک لە پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی بەشی دارایی پەرلەمان کرد.

بەگوێرەی نوسراوەکە، ھەر پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەبێت ئەوا موچەی خۆی و پاسەوانەکانی دەبڕدرێت.

بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی عێراق، هەر پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەبێت ئەوا سەرۆکایەتی پەرلەمان دەسەڵاتی هەیە موچەی ئەو رۆژەی ببڕێت.

لەبارەی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا هیچ یاسایەک نیە بۆ سزادانی، بەڵکو بڕینی موچەکەی لەدەسەڵاتی سەرۆکایەتی پەرلەمانە.

 

ئومێد محەمەد - بەغداد

کـ ، ئـ