بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ، لە شاری بەغدا، "ئه‌بو ردع محه‌مه‌داوی" فه‌رمانده له‌گروپی چه‌كداری سه‌رایاسه‌لامی حەشدی شەعبی سه‌ر به موقتەدا سه‌در لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە كوژراوه.
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداری لە باشووری رۆژئاوای بەغدا پایتەختی عێراق، فەرماندە لە سەرایا سەلام باڵی سەربازیی رەوتی سەدر، نەسیر ئەبو درع محەمەداوی کوژرا.
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان و ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵاییەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوەوە له ناوچه‌ی حه‌ی ریساله لە بەغدای پایتەخت، ده‌ستڕێژی گوللـه لە "ئه‌بو ردع محه‌مه‌داوی" کرا و ده‌ستبه‌جێ له‌شوێنی رووداوه‌كه گیانی لە دەستداوە.
لەمبارەیەوە ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا رايگەیاند کە درەنگانی شەوی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە گەڕەکی ریسالە لە باشووری رۆژئاوای بەغدای پایتەخت، تەقەیان لە نەسیر ئەبو درع محەمەداوی کردووە کە بەھۆیەوە ناوبراو کوژراوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتیی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.
گروپی سه‌رایاسه‌لام هێزێكی سه‌ر بە حه‌شدی شه‌عبییه و له‌ساڵی ٢٠١٤ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه دامه‌زراوه، له‌چه‌ندین ناوچه‌ی عێراقیشدا شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعشی كردوه، زۆربەی چەکدارەکانی ئەم هێزە پێشتر لە نێو هێزی جەیشی مەهدیدا بوون کەتۆمەتبار دەکرێن بەشەڕی ناوخۆی نێوان سوننە و شیعە.