بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای دیالە رایگەیاند، هەردوو هێڵی گواستنەوەی کارەبای دیالە و سەرپێڵی زەهاو بە هۆکاری نادیار لەلایەن ئێرانەوە بڕدراون.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای دیالە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرای کردووە، هەردوو هێڵێ کارەبای دیالە – میرسادی ٤٠٠ کەی ڤی، کە وزە بۆ قەزاکانی بەعقوبە و بەلەد روز دابیندەکات و هێڵی کارەبای سەرپێڵی زەهاوی ١٥٠ کەیڤی، کە وزە بۆ قەزاکانی خانەقین و میقدادیە دابین دەکات، لەلایەن ئێرانەوە بڕدراون.
دەشڵێت، بڕینی وزەی کارەبای ئەو دوو هێڵە چاوەڕواننەکراوبووە و بەهۆکاری نادیار ئێران ئەو دوو هێڵەی بڕیوون.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بڕینی کارەبا بووەتە هۆی ئەوەی لە سەر تاسەری دیالە کارەبا ببڕێت.
دەشڵێت، بەهۆی بڕینی ئەو دوو هێڵەی کارەبا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی خواستی بەکارهێنانی کارەبا لەسەرتاسەری وڵاتدا بووەتە هۆی ئەوەی بەردەوام کارەبای نیشتیمانی ناو بەناو ببڕێت.